وەڵامێک بۆ مەلا ئەحمەد

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  100 مشاهده
بە «مەلا ئەحمەدی سیوەیلی» ناسراوە، لە ڕۆژی ١٩٥١/٠٩/١٠ بە مەبەستی خوێندنی مەلایەتی سەردانی شاری کۆیەمکانی کردووە، لە ساڵی ١٩٥٢ ماوەیەک لەلای ڕاجی لەگەڵ چەند فەقێیەکی دیکەدا دەرسی خوێندووە. لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٠٤/٠٧/١١ لە میانی سەردانێکیدا بۆ شاری ڕانیەمکان بە خزمەتی گەیشتم و گەلێک زانیاری بە سوودم سەبارەت بە ڕاجی لێ وەرگرت. مامۆستا گێڕایەوە و وتی: «شەوێک لە خەونمدا مامۆستایەک دەرسی عیلمی عەرووزی پێ گوتم، منیش نامەیەکم بە شیعر بۆ مامۆستا ڕاجی نارد، ئەویش بە شیعر وەڵامی دامەوە». شیاوی گوتنە تاکوو ئامادەکردنی ئەم دیوانە کە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٠٩/١٢/١٩ یە، مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیوەیلی لە ژیاندا ماوە و لە شاری سلێمانی دادەنیشێ. «ئیسماعیل ڕاجی.»
عەلەیکەسسەلام، شاگردی شیرین
خوا بەرزت بکا لە زانین و دین
تەفسیری خەونی شیعر و مەسنەویت
جوان تێبکۆشە، بۆ هۆز و زەویت
پەلە پەل مەکە و، کورتی مەهێنە
دوایی بیرکەوە، هیچ دامەمێنە
هەووەڵ عەروزت، شایانی تەقدیر
شاگردی باش بەو، دوور بە لە تەزویر
تەرازووی شیعران، زۆر تەریقەیە
دەرسی هەرە زل، هەر سەلیقەیە
لە هەموو عیلمێک، تا زۆر بزانی
لە جەولانگاهی شیعرا جوانی
ئەگەرچی شیعر بە وێنەی بووکە
بەڵام نەک هەموو بووکێک ڕوحسووکە
تام و بۆن خۆش بێ و، ژیر و ڕازاوە
مەترسە، بیخە دیوانی شاوە
ئەحمەد! هۆنەر بە، نەک شاکی لە چەرخ
لە گێچەڵ دەرچۆ، بە عەقڵ و بە کەرخ
سەلامی بەرزم بۆ مەلا «حەمید»
مامۆستای بەڕێز، تالعی سەعید
کاک «عەبدولفەتاح»، سەلامی لێ کە
لە خانەی سۆزا، پێکی بۆ تێ کە
ئەزانم جێتان کەڵکەسماقە
مانگتان لەبەینی بەدر و میحاقە
هیوام لە گەنجان، تێگەیشتنە
ئینجا مشوور و پێگەیشتنە
تامی لە دونیا نەکردووە، ژیکۆتخلص
هەر بۆ حەقایق، ئەکا جوستوجۆ