هەنار و سێو و گوڵ پێ ناگەیێنێ
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
134 مشاهده
هەنار و سێو و گوڵ پێ ناگەیێنێ
هەتا بارانی پایز نەیڕشێنێ
سەر و پرچی، نەڕازاون لە بازاڕ
بە شانە و ڕەنگی قودرەت، دای ئەهێنێ
بە یاریدەی موژە و، چەنگاڵی زوڵفان
لە سینگی عاشقان، دڵ دەرئەهێنێ
پڕی گیرفان و کۆش و دەم دەبێ دوڕ
نەمامی قامەتی گەر ڕاهەژێنێ
ئەگەر چاوێک بگێڕێتە جەماتێک
یەکاویەک، چاو لەبەر بێ دڵ ئەمێنێ
مەحەببەت، وەک نەمامێکی گوڵی گەش
لە نەرمێن و چەقێن، هەر خۆی ئەچێنێ
لقی وەک داری تووبا، ئەم پەڕ، ئەو پەڕ
کە هەر کەس چی بوێ، لێی داتەکێنێ
لە باغی کوڵم و دەم، سینگ و مەمی زەرد
مەزەی چاوان، بە لێوان ڕاگەیێنێ
ئیتر چەند خۆشە تێکەڵ بن خەت و خاڵ
جگەر بادەی مەحەببەت بیتەزێنێ
بە سەرخۆشی، لە هۆز و دین پەشیمان
ئەوی جاسووسە هەر ئاخان هەڵێنێ
لە بازاڕی مەحەببەتدا، درۆزن
دراوێکی لە کیسەیدا نەمێنێ
خودا، وێنەی بەهەشت و یار و ژیکۆتخلص
هەتا عالەم ئەمێنێ، پێ گەیێنێ