نەمدیوە لە مێژووی مەجەس و ئاریی و هیندۆ

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  226 مشاهده
نەمدیوە لە مێژووی مەجەس و ئاریی و هیندۆ
ئەم جۆرە کزە و دەبدەبە و کردەوەیی تۆ
زوڵفت چ بەڵا، خەت چ خەتا، خاڵ چ خەیاڵە؟
چاو ڕەشبەڵەکی سیحرە، لە دوو یەکشەوە ئەبرۆ
ڕۆژێ، بووە هۆی کردن و، خەوتن لە شەو و ڕۆژ
تۆ کردتە دوو ڕۆژ و، خەوت بردەوە بۆ خۆ
گشتی خەڵەتن مارکس و، نیشتاین و، گۆرینگ
سوقرات و، دیموقرات و، فلاتوون و ئەرەستۆ
وتیان: فەلەکی خاک و ستارە کە لە ڕۆژن
کوێربوونە کە لەم خاکەیە دوو ڕۆژی ڕووئاژۆ
بەم پوڕتەوی تۆ، هەرچی عەناسر هەیە سووتان
دونیا بووەتە کانی ئەلەتریک و سپرتۆ
هەر باسی هەیولا و، شتی «لا يتَجَزَّأْ»عربی
دوو جوزئی بەیەک تێکەڵ و، نیسبەت بە کەم و کۆ
هەر یەک هەیە بیکاوو، بزانێ بە هەموو لا
ئۆکسید و پڕۆتۆن و ئەلەکتر بە پیانۆ
من خۆم کە نەناسیوە، خوای خۆم چ بناسم؟
مردم بە جەفای عیشقت و، کەوتم لە پەل و پۆ
داماوی هەزار بیرە شڕ و ناوە، ژیانم
نادانی بە تاوانە، لەگەڵ سۆزشی پشکۆ
نەمبوو سەنەم و، یاسەمەن و، سونبول و، سەوسەن
نەمدی هەوەسی چاوی ڕەش و، گەردوشی شەوبۆ
سیحر و هەڕەشەی ڕووس و فەڕەنسە و، ئەمەریکا و
ئینگلیسە، لەگەڵ موسلیم و جوو، هەر کەسە بۆ خۆ
ئەم قاڕەیی ئاسیایە، کە ئاسیاوی بەڵایە
هەر کەس بە هەوایێکی ئەگێڕێ، بە سەری تۆ!
دونیا بە قومارخانەیی ئەم جانەوەرانە
دەستچێنی ئەوان: شێخ و بەگ و ئاغە و، میرۆ
قوربانی قولینچکێکی وەتەن، لەندەن و تۆکیۆ
واشنتن و بەرلین و نیویۆرک و مۆسکۆ