ڕەونەقی حوسنی تکاند، نەرگسی دڵداری ئەو

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  316 مشاهده
ڕەونەقی حوسنی تکاند، نەرگسی دڵداری ئەو
قیمەتی پیری شکاند، شێوەیی بازاڕی ئەو
ڕاستە بە لاف و گەزاف، هاتە دڵی عاشقان
لەشکری تاتاری یار، نێزەیی خونباری ئەو
بۆچی نەبا هۆشی من، بەم سیڕڕی مەجنوونییە؟
کونجی گوهەرباری ڕووی، زوڵفی سیەهماری ئەو
داغی گوڵ و گوڵشەنە، خەندە و گرژینەوەی
موقتەبەسی نووری هەق، کوڵمە و ڕوخساری ئەو
جێگەخەوی دۆزەخە، ئەم دڵی دینداری من
جێی خەتەری جەننەتە، زوڵفی گونەهکاری ئەو
قامەتی دەگرێ گەلێ، میوەیی شیرین مەزاق
جگ لە شکۆفەی گوڵ و، لالەیی بیماری ئەو
یار بە ئەلتافی خۆی، گوێ کە لە ڕاجیتخلص نەکا
دیارە لە عالەم چ کەس، نایەتە هاواری ئەو