لەسەر گەنجی ژیانی من، دوو زوڵفت هەژدەرە ئیمشەو

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  174 مشاهده
لەسەر گەنجی ژیانی من، دوو زوڵفت هەژدەرە ئیمشەو
بە فەوتانی دڵی زارم، نیگاهت یاوەرە ئیمشەو
دویێنێ ڕووت کە نووری خستە ناو فانۆسی چاوانم
دەروونم ئاگری سەند و، لە شەش لا ئەنوەرە ئیمشەو
لەسەر بورجی ستارەی پایە بەرزیتا، نیگاهێکت
لە ناو گەردوونی سینەمدا، قولاپ و میحوەرە ئیمشەو
سەرم پڕ جۆشی دیدارە، دڵم پڕ دەرد و بیمارە
بە نازێکی تەبیبانەم بکە دەرمان، وەرە ئیمشەو
لە چاوم گەوهەر و یاقووت ئەبارن، چاخی گریانە
لە لێوت پێکەنینە و، هەر تریسکەی ئەختەرە ئیمشەو
جەفا و نازەکەی ڕۆژت، چ قەوما، کوشتمی ئەی داد!
بە هەر جێ دڵ ئەبینم، زەخمەداری خەنجەرە ئیمشەو
بڕۆ بە خوام سپاردی، هەرچی بۆ دڵ چاکە، بخوازە
سەری فەرمانبەری ڕاجیتخلص، لە قاپی دڵبەرە ئیمشەو