چەنگم چەنەگەی چەندە چنی، هەر نەچناوە

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 3 دقیقه  154 مشاهده
چەنگم چەنەگەی چەندە چنی، هەر نەچناوە
مێژووی هونەر و هێزی مژیم، ئەو نەمژاوە
پەرژینی ژەم و ژینمە، پڕی ژان و هەژانە
وەک پەرچەمی پڕ چیم و چەماوی، کە چەماوە
ئاوارە بە هاواری هەواری دڵی نایا
ئەو یارە دیاریمە، بە یاریی نەڕواوە
هاتم بە نەهاتیمەوە، ناوم بە هەتاوە
تا تاوی دڵ و دیدە، لە تاوی خەڵەتاوە
جارێ نەبوو، جاری بم و، جاڕدەم لەوی لێوم
خاڵی من و، ئەو خاڵی، دەمی خاڵی نەماوە
هەرچەندە، بە هەرچەندێ کە لەم چەندەمە نەمچەند
هێشتا ئەمەلی ئەو کچە گچکەم نەبڕاوە
هەر ڕاوە سەلەم بوو، نە ڕیبای ماچی دڵم دا
وەک گیان و سەرم، دەوری دراوم نەدراوە
پاڕاوی ڕەوەی ڕاوم ئەکا، ڕاوی ڕەوای ڕووی
بیماری بە تیماری خەتی ماری مراوە
دوپشکی کە پشکی منە، دوو شک لە بەشێکە
بێبەش لە شک و پشکە، دوپشکی کە شکاوە
ڕەفتاری کە هەر تارە، بڵێ تارە لە گوفتار
دیوانی لە دێوانە، پژە و پێوەدراوە
تاوانی چبوو؟ تەونی هەناوم کە لەناوچوو
ناوچەی نچەتای عیشقی، بە مەشقم نەچەتاوە
با لەو کەژ و کێوانە، کوژابێشتەوە کێشەم
سووزە و گڕی ئاگر، لە کەژاوەم نەکوژاوە
تا ئۆگری بم، خوێنی گرینیش کەمە گەوهەر
هەر داوی شەداوی، لە شەتاوم نەشەتاوە
ئیشم کەچە، ڕیشم کەچەڵە، گێچەڵە پیشەم
تیشەم نەبڕ و شوومە، کە تێشوومە تەواوە
هەرزانە، بە لەرزانە، ڕەز و ڕووزە وو ڕازم
لەرزیوی بلەرزەکم و، زراوەی لە زراوە
ئاخر، لە خڕی خێرە کە خڕبۆتەوە خرمەی
یەعنی بە درێژی ئەمەلم دانەڕژاوە
بازێکە بە بازیی، هەموو نازێ ئەبەزێنێ
بازاڕی هەزار زاری، بەزاری زڕە ڕاوە
ئیمشۆکە پەشۆکاوە پشووم، بەو گوڵی پشکواو
نەبزووتووە، زاوا نییە، ناوانی بەزاوە
ڕۆژێکی چ بێ ڕێژەوە، بیڕێژە دوو چاوت
ساڕێژی بکە ڕێژەنی ئەم دیدە ڕژاوە
ڕووت، عەکسی لە کەس مەگرە، مەگەر هەر من و ئاهم
ئاوێنە، وەها وێنە، بە هاوینی نەداوە
تا ماوی، لە تاماوی تەمابڕ مەبە، وەک لات
لاتێ بە بەڵاوە بگرە، مەگرە بەلاوە
کارت، کەڕەتێ لەم دڵە ناکا ڕەتی ماتەم
لەو ڕووتەنە، دووڕوو ڕەتی داوە، کە ڕەتاوە
ژیکۆتخلص! مژەکی مێشک و، ژەکی بیرە وو بیر بە
مایەت مەیەنە مەیکەدە و، مەی بکە چاوەنسخ‌های دیگر: مایەت مەیە، نە مەیکەدە و، مەی بکە چاوە