وتم: پشتی وجوودم تێک شکاوە، ئێستە ڕۆڕۆمە
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
2 دقیقه
147 مشاهده
وتم: پشتی وجوودم تێک شکاوە، ئێستە ڕۆڕۆمە
وتی: مردن لە عیشقا، خەسڵەتێکی چاکە بێ لۆمە
وتم: تا کەی لەسەر گۆنەم، بڕێژم تاوی فرمێسکم؟
وتی: ئەو بەردەڵانە گەر نەبێ، ئاوی عەبەس جۆمە
وتم: وا دڵ لەلاتە، زامنی ماچێکی لێوی کە
وتی: هەی شێتە باسی چی دەکەی، ڕووحیشتە هی خۆمە!
وتم: لاکەی سەرم دێ، لەو مەقاماتی سەر و زوڵفە
وتی: ئەسراری ئەم چەرخە، لە خانەی زوڵفی لۆلۆمە
وتم: بوومە خەراباتێ، لە نەشئەی چاوی بە خومارت
وتی: ئیشت ڕەوا نابێ، بڕۆ دەر لێرە بۆ تۆمە
وتم: شاهی حەبەش گیانا، دەخالاتم قبووڵ کا دێم
وتی: کارت لە ڕووما هەر درۆیە، مائیلی ڕۆمە
وتم: خاڵت بە بەختم شاهیدە، زوڵفت بە باڵای من
وتی: لەو کاتەوە شانەی دڵت فەوتاوە، ئەو کۆمە
وتم: گەر من بکوژرێم، خوا ڕەوا نادا ڕەقیب مابێ
وتی: بۆچ وا نەفامی؟ خۆم ئەزانم سیرمەخۆر دۆمە!
وتم: شیرین وتارم، نوختەیێکی ماوە عومری من
وتی: ڕاجیتخلص بڕۆ، لەم نوختەدا ئیشت گەلێ گۆمە!