نەورۆزی ساڵی 1961
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
2 دقیقه
308 مشاهده
جەژنی دڵە، جەژنی گوڵە، نەورۆزە، بەهارە
جەژنی نەتەوەی کوردە، چ لادێ و چ شارە
دەرچوونە لە دەس جەور و هەوا و، بەستن و سەرما
چی خاکە، چ ئینسانە، چ گیاوگۆڵە، چ دارە
ئەم ڕۆژە، سەری سێسەد و شەست ڕۆژە لە ژینا
ڕۆژی هونەر و بیرە، بەشی ڕاو و شکارە
گەر نووحشخصە، ئەگەر هوودشخصە، ئەگەر کاوەشخصیە، تێکڕا
لەم ڕۆژە گەیشتوون بە ژیان، هەرچی لەبارە
ئەم عەردە کە هی تۆیە، دە بیکێڵە بە گورجی
بیژێنەوە چی مردەڵە و ڕووت و هەژارە
بیکوڵێنەوە، دایڕێژە، ئەوی ڕێژەوی کانە
پێی لادە لە خۆت، چی دژە، دوژمن بە هەوارە
ڕازاوە ئەوەی مێرگ و کەژە، تێر کە تەماشا
پڕشنگی، هەموو ڕەنگی گوڵ و باخ و چنارە
بووکێکە لەناو باوەشی زاوایی ژیاندا
شایی لە هەموو گۆشەیی ساراوە دیارە
هەر پنجە گوڵ و دارە، کە جێگیرە لە ڕیزا
دوو ڕوو نییە، لەم یەکیەتییە پاڵەیی کارە
چاوت نەفڕێ، مژدەیە بۆ هۆزی قەلەندەر
گەر ئاگری ئەمساڵ و، ئەگەر سووزەیی پارە
بێگانە! ئەتۆ چاکی بزانە کە گەلی کورد
نامرێ، کە لەشی گشتی لە پۆڵا وو دەمارە
مێژووی سەرەتای ئاریی و هیندۆسە، لە پێش خەڵک
پیشە و هونەری ڕاستە، بە میلیار و قەتارە
نەتبیستووە، چەرخ و فەلەک و سیحری مەجەسکار؟
پیلان و تەلیسماتی حیکایەت، بە هەزارە
ئیسپاتی ئەکا عیلمی ئەسەر، کردەوەیی کورد
وەک «سێر کساندەر» کە ئەڵێ، بیکە بە گوارە
زیندوو بەوە، نەورۆزە، لە ڕەگ شین بەوە ئەمجا
گوێ بگرە، مەدۆڕێنە بەشت، بەخت لە کارە
چاوێک بخشێنە تۆ بە خاک و دەر و دەشتا
چەشنی وەتەنی تۆ، لە چ لایێکی دیارە؟
پاشی تەمەڵی و کەوتن و، دامان و هەژاری
نۆرەی تەمەن و یەکیەتیی و گەشتوگوزارە
مەفرۆشە شەڕ و، وەرگرە هەق، هاتووە کاتت
خاوێنی کەوە چاندەمەنیت، تۆخی بژارە
---------------------------متن نامشخص
---------------------------متن نامشخص