لە دونیادا ئەگەر دورجی مەعیشەت، دەرجی عادەت کەم

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  216 مشاهده
لە دونیادا ئەگەر دورجی مەعیشەت، دەرجی عادەت کەم
لەسەر کورسی تەفەککور، هەر دەبێ خۆم نەخشی ڕاحەت کەم
لە موددەی عومرما ساتێ نەبوو خاڵی لە خەم، حاڵم
لەبەر گەنجی خەفەت نەمدی، لە کونجێ ئیستراحەت کەم
بە عیشقی ئەو گوڵە، ئەو شۆخە، ئەو کوردە پەری ڕوویە
تەمامە گەر خەم و تاڵیی، هەموو ئەم ناوە غارەت کەم
بە تەننازی تەنافی زوڵفی دامەزراند و دامەزرا
لە خەیمەی شاهی خاڵی چاوی پێویستە بەشارەت کەم
دەلیلێکی هەیە، دەللالی چاوی کاڵی ئەو شۆخە
لە عەینی گۆشەگیریدا، تەماشای کاخی عیززەت کەم
کوڵاوم، هەڵکزاوم، خانە سووتاوم، چ بێ تاوم
بە ئوممێدی ویساڵت، گەر لە ئەم دنیایە ڕیحلەت کەم
لە هەرجێ های و هۆیە، بابەڕۆی دڵ دێتە بەر گوێیان
بەڵێ بۆ حاڵ پەرێشانیی، ئەبێ ئەم نرخە مامڵەت کەم
مەجالی زولجەلالم هەر نەبوو، یاڕەب، جەماڵ و ماڵ
بە هەیبەت تێ بکۆشم، هیممەتی خۆم سەرفی بیدعەت کەم
شەماڵی دڵبەرم وا هات و، ڕاست و چۆپی وەرگێڕام
وەکوو ڕاجیتخلص کە تۆزێکم بە دەم با، ڕوو لە خزمەت کەم