لەبەر دەرد و بەڵا، بەم شێوەیی پیریمە منداڵم

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  182 مشاهده
لەبەر دەرد و بەڵا، بەم شێوەیی پیریمە منداڵم
بە نیسبەت قامەتی یارانەوە، تێ فکرە من دالم
ئەگەرچی دەم بەدەم ئاگر دەفم، فامی سەفا سووتا
بە یەک شەونم نەبوو بێ دۆست، لەبۆ پرسینی ئەحواڵم
لە غەمخانەی فیراقا، تێپەڕی عومرم بە تاریکی
لە چاوێکم نەدی زەڕڕاتی دیداری خەت و خاڵم
بە کووی خۆی تێپەڕی دا، چاوەنۆڕی بادی دامێنم
کە پێویستی بکا، با بیتەکێنێ تۆزی ئاماڵم
بە هەر لادا بڕۆم، مانەندی عیشقی من نییە هەرگیز
لە هەر جێ دابنیشم، میسلی نابێ یاری چاوکاڵم
لەسەر عومری عەزیزم، پێم دەڵێ گریاو و ڕووزەردی
بە قوربان! چی بکەم بۆ ڕەنگی زەرد و سووری عەوداڵم؟
ئەلەرزم، هەر کە تەشریفت لە هەر لا هاتە بەر چاوم
لە سایەی حوسنی تۆیە، پایەماڵ و بێ دڵ و لاڵم
وەکوو هێلانەیی زەنبوورە جەرگی من، لەبەر خاڵت
بە داوی سەنگەساری بگرە یاڕەب، مامی یەک خاڵم
لیباسی شەوق دەبڕێ، نەوعەرووسی وەسڵی لێوئاڵان
ئەڵێ: ڕاجیتخلص لە پەردەی قودرەتا با بێتە سەر ماڵم