لە خوتتەی عیشقدا، با دەربەدەر چم
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
128 مشاهده
لە خوتتەی عیشقدا، با دەربەدەر چم
لەپێ کەم بەندی ناشادی، بە سەرچم
زەمان گەر ناموساعید بێ بە ڕووما
بە ناکامی، لە سکیا با لەبەر چم
لەلای ئەو شۆخە، جارێ گەر خەبەر بێ
ئەبێ بۆ گەردووشی شام و سەحەر چم
ئەکێشێ ڕیشەیی ڕۆحم، نیازی
ئەگەر بێم و بە گوڵزاری نەزەر چم
کە تیری خستە ناو ئەبرۆ، بە قەتڵم
موحەققەق هەر دەبێ بۆ ڕووی سەقەر چم
لە پەنجەی گەر تکا خوێنی کوژاوان
منی بێ کەس، مەگەر شایستە دەرچم
خەتایێکی نەبوو چاوی حەبیبەم
کە من بۆ زەلزەلەی دارولقەدەر چم
ئەمەندە بێتە کوشتن یار، ئەبێ من
بە قوربانی کەم و، ڕووح، بێ سوپەر چم
لە لای ئاوێنە ڕوویانی زەمانە
بڵێ ڕاجیتخلص: منی شیفتە جگەر چم؟!