ئەی بە ڕوومەت ماهی تابان، وەی بە باڵا موعتەدیل

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  228 مشاهده
ئەی بە ڕوومەت ماهی تابان، وەی بە باڵا موعتەدیل
وەی بە سیما ئەهلی جەننەت، چاوەکەت کەوسەر خەجیل
غونچەلەب کەی دێ؟ بە خەندەی شەککەری گوڵڕەنگەوە
بولبولی ئاوارەکا، تا یەک تەبەسسوم مونفەعیل
کەی لە سایەی ڕۆین و گرژینەوەت دەگرم قەرار؟
تا لە کۆی دەردی فیراقت، دەم بەدەم بم مونتەقیل
ساقیا! توخوا لە بادەی چاوەکانت پڕ کە جام
هەر وەکوو مەستانی قەدرت، بمکە جانا موشتەغیل
نیو نەزەر، گەر بێیە سەیری ئەم هەژارانەی فیراق
چلچرای کوڵمەت ئەکەی بۆ دەردەداران موشتەعیل
کێ هەیە پەروانەئاسا، دڵ نەسووتێنێ لە دووت؟
هەستە سا بۆ تەجرەبە، جانا تۆ شەمعی ڕوو بەهیل
دیدە عوننابم، لە سایەی جامی ئاتەش ڕەنگەوە
هەر وەکوو ڕاجیتخلص کە جەرگی بوو بە سەد خوێن موشتەمیل