شێری غەمی ڕووت، وا لە دڵی خستووە چڕنووک
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
2 دقیقه
228 مشاهده
شێری غەمی ڕووت، وا لە دڵی خستووە چڕنووک
پێستی سەری داماڵی بە فرمێسکی بەڵاڵووک
هەرچی هەمە پێشکێشی دەم و، ڕیشوەتی زوڵفە
دڵدار وتوویانە: ئیتر کەر کوڵ و بار سووک
خەندەی کە ئەهۆنێتەوە زنجیری ددانی
شۆراوە، دوڕ و گەوهەرە، نەک دانەیی چەڵتووک
شیعری منە تازە و تەڕ و، هەڵبەستی لەمەوپێش
خۆشم کە ئەوێ، شێوەیی بەربووک لەبەر بووک
سینەم بە خەفەت داقڵەشاو، کورتە پەراسووم
وەک پشت چەمی مامەوە چرچ و کز و بێ تووک
قوربانی دەم و دیدە، چ «بەسرامکان» و چ «بەغدامکان»
پێشکێشی مەم و سینە، چ «هەولێرمکان» و چ «کەرکووکمکان»
تاکەی توخودا، دیدە دڵم دادەخورێنێ؟
شاماری، دەمارم دەگرێ، پەرچەمی گازووک
تینوومە، بە جامی دەم و مەیخانەیی چاوان
برسیمە، بە نارنجی مەم و کوڵمەیی ئەستووک
گیانی لە تەنی زار و بریندارم، دەرێنا
شابازی موژە و چاوی، بە چەنگاڵ و بە دەندووک
سەر مەغزی پژا، ناوکی هێنایەوە نێرگس
دڵ فرچکی گوورا، بە هەوای سونبول و خڕنووک
داخی جگەرم، ڕەنگی گەش و ئاڵی بە ڕوو دا
لەو زوڵفەوە، کەوتوومە جەفاداری و بەر تووک
ئەو عالەمە کۆ بۆتەوە سەر ئێمە بە تێڵا
لێدەن، بکوژن، عاشقی یەزدانی و مەهتووک
حاڵی من و دڵ، عیشق و قەدت، نایەتە پۆشران
وەک چۆلەکە سۆفیلکە، لەبەر هەڵمەتی باشووک
پشکۆتخلص بەسە، ئەم غالییە و دووکەڵی میسکە
یا خوێنی سیاوەحشە، بە دەم ڕۆستەمی سەرسووک؟!