حورمەتی هامتەرەبان لازمە بگرێ ئەفلاک
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
223 مشاهده
حورمەتی هامتەرەبان لازمە بگرێ ئەفلاک
فەوتی خاکە هەموو کەس، قووەتە بۆ قووتی خاک
عەکسی ئاوێنەیی ڕووی، بەخششی شەوقی وەتەنە
هەم لە جیلوەی بەری پێی، ڕۆشنە خار و خاشاک
تا دەماغم لە غەما، چارەسەری گێسوویە
یارەکەی گەرمەسەرم، نایەتە سەر ڕێگەیی پاک
یاڕەب! ئیمڕۆ نییە کەس غەمخۆری وەسڵم، هاوار
من دەخالەت بە حەبیبەم، لەگەڵ ئەم سینەیی چاک
شیوەن و تەعزیە و، شۆر و هەرا و زاریمە
بێکەس و بەستەدڵ و، عاجز و هەم خەستە کەلاک
پادشاهی سەری من مەستە، لە وەختی ڕۆژوو
سا خودا موفتیری وەسڵی بکەی و، هیجر، ئیمساک
تورک چاوە، پەری ئەندامە و فارس گوفتار
عارەبی وەجد و، حەبەش جورئەت و حوڕڕی چالاک
ڕاجیاتخلص، یار وەفادارە مەڵێ غەسسابە
لێی ستاندم دڵ و دین، گەوهەری ڕۆحی نمناک