کە ڕازاوە بناگوشت بە مێلاق

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  201 مشاهده
کە ڕازاوە بناگوشت بە مێلاق
دەڕووخێنم بناغەی زوهد و ئەخلاق
میسالت نەبووە ئەی میسریی، لە عالەم
بڕندەی دەست و شیشەی جەرگی ئەحداق
گەڕام و، دیتم و، نەمدی دەر و ژوور
نەبوو وەک من، بەتۆ موحتاج و موشتاق
لە ڕیزەی خاڵ و خەتت و لێو و کوڵمەت
بە دڵ کردم لەسەر هەق، بەختی سەللاق
ئیتر نەیگرت و ڕۆیی، نووست و گوم بوو
ئەمیشم چوو، ئەویشم چوو، لە یەک تاق
لە جەوری ڕۆژگاری دونی غەددار
حوکم کردن، نسیب و، وەسڵ و ئەوراق
ڕوخی ئارایە، وا ئارامی بردووم
نەتیجەی غارتە، یاری سەمەن ساق
نیگارم ڕا نەکا، ڕامە مەرامم
کەمەندی ئاهی سینەم، سەردەخا لاق
نەبێ باکت بە دەوری دەهر، ڕاجیتخلص
بکۆشە، هەر دەگەییە دڵبەری تاق