بڵێ موتریب، بە سەد ئاوازی پڕ قەف

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  218 مشاهده
بڵێ موتریب، بە سەد ئاوازی پڕ قەف
بە ڕیزەی دڵڕفێنی بەڕبەت و دەف
بدە ساقی شەرابی ساف و بێ غەش
بە نەشئەی دەست و زوڵفی پڕ خەم و لەف
ئیتر سەیر و سەفا کەین تا زەمانێ
خودای عالیم ئەنێرێ ئەمری موترەف
منم دڵ خەستەیی سارایی عیشقت
شەهی چاوت، ئەنێرێ جەیشی پڕ سەف
عەجەب! وەسڵت هومێدی جاویدانە
خودایا، ساعەتێ بمکەی موشەڕڕەف
مەدە لێم دەستی دووری، با نەشێوێ
گوڵی کوڵمە و، لەبی ناز و، مەیی کەف
لە کوردان شۆڕش و غەوغایە ئیمڕۆ
بەهەشتی کوڵمەیان کردۆتە مەتحەف
نەگەم دەستی مرازم بەر بدەم لێت
وەکوو شێخم لە جوببەی ناوە میندەف
لە دیدەی خۆشەویستان، کامی دڵ بێ
بە ناوی عاشقیی بۆچیمە ڕەفڕەف
دڵم کەوتۆتە یەم، دەستێک بفەرموو
کە قایەغ ناڕوا، بێ یاری میجرەف
لە جیلوەی ڕوویی ڕەنگینی تۆ پشکۆتخلص
دەسووتێنێ دەروون، وەک نەوتی ئەشرەف