چاوم لە دەس و جودی توە لەم دەرە، یا غەوس
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
138 مشاهده
چاوم لە دەس و جودی تووە لەم دەرە، یا غەوس
بێ سەبرە دڵ و، سووتە هەناوم، وەرە یا غەوس
عومرێکە، بە پیرانەوە دەگریم و گراوم
فرمێسکی قەڵەم هێشتا پڕی دەفتەرە، یا غەوس
کەس نایەتە هانای دڵ و، ناگاتە هەناسەم
ئەم دەربەدەرە، بێکەس و بێ هەمسەرە، یا غەوس
هیوام دووە، دڵ ماندووە، هاوارە بە هاوار
یەک واریسە، یەک بۆ شەوی دڵ ڕەهبەرە، یا غەوس
بیستوومە کە پێڵاوی تووە، تاجی ویلایەت
سەییارەیی من لەم دەرەدا پەنچەرە، یا غەوس
کەوتوومە قوڕی ڕەنجبەریی و، تێکەڵی بەدکار
پێم ڕابگە، بارم کە لە ئەم مەحشەرە، یا غەوس
چەند جارە لە بەغداوە، نەهاتوومە دەری تۆ
لەم دوورەوە هەڵپەی منی سەوداسەرە، یا غەوس
گەر تۆش وەکوو یاران لە وەفا کورتی بهێنی
قەت ناگەمە ناو باوەشی ئەو دڵبەرە، یا غەوس
لەم ئاهی جیهانسووزە، کە پشکۆتخلصیە دەسووتێ
وا غەرقی تەمی ماتەم و خاکستەرە، یا غەوس