چاو کاڵە، سیا خاڵە، سەفا پەروەرە، دڵبەر
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
167 مشاهده
چاو کاڵە، سیا خاڵە، سەفا پەروەرە، دڵبەر
خۆش کامە، گوڵەندامە، پڕی فامە، موعەنبەر
ڕەنگ ئەسمەرە، موو خەنجەرە، قەد عەرعەرە، جانسووز
خەت نافە، جیهان تافە، دڵی سافە، مونەووەر
شەو گێسوە، ڕەم ئاهوە، وەک تێهوە، چاپک
شیرین ڕووە، لەیلێ خووە، تەن بێچووە سکەندەر
دەم شەربەتە، لەب ڕەحمەتە، گوڵ ڕوومەتە، خەت خەت
من بەو گوڵە، بەو کاکۆڵە، وا بوومە سەمەندەر
ئەو مەهوەشە، ئەو سەرکەشە، ئەو ڕووگەشە، هەردەم
هەر سوویە، لەسەر ڕوویە، دەمی زوڵفی تەژەندەر
هەر ئاخمە، هەر داخمە، بۆ جەرگی بریندار
سووتاوە بە بۆی ئەو کلی شۆراوە بە کەوسەر
بەم دەردی خەمت، هیجری دەمت، فەرزە بناڵم
ئەی مۆم تەنەی، زیو زەقەنەی، سینە موعەتتەر
من قوڕبەسەر و، بێ جگەر و، دەربەدەری تۆم
ئەی سەدەفی گەوهەر و مەم گرد و مودەووەر
دەردت لە سیەهـ بەختییە ڕاجیتخلص، تۆ بناڵە
قوڕ پێوە، لە هەر جێوە، لە هەر ڕێوە، قەلەندەر!