زەلیلە دڵ لەبەر هیجرانت، ئەی یار

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  243 مشاهده
زەلیلە دڵ لەبەر هیجرانت، ئەی یار
تەنم کەوتۆتە بەر تاڵانت، ئەی یار
ئەگەر جارێ بە عیشوەم تێ ئەفکری
ئەبەی ڕۆحم لە بۆ بوستانت، ئەی یار
جەماڵت شەیدە، من هەر شەو لە داخی
دەناڵم، ناگەمە تابانت ئەی یار
نییە حەددم، بە باخی لالە و گوڵ
لە کوڵمە و زوڵفەکەی لەرزانت، ئەی یار
لە ڕێگەی حەججی وەسڵت، بێ قەرارم
دڵ و ڕۆح و جگەر قوربانت، ئەی یار
عەجوول و، بێ شەکیب و، دەردمەندم
بە دیدەی نێرگسی فەتتانت، ئەی یار
لە خاسەی شاهزادەی «شەهرەزوور» بووم
ئەمێستە خادیمی غیلمانت، ئەی یار
نەبوو جارێ لە ژێر چەوگانی زوڵفت
نەبینم دڵ لە ناو مەیدانت، ئەی یار
تەڵەبکاری شەرابی چاوە ڕاجیتخلص
مەزەی ماچێکی دوو لێوانت، ئەی یار