گوڵ تەنا! مەرگی منت خستەوە سەر بەرگی هەنار

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  174 مشاهده
گوڵ تەنا! مەرگی منت خستەوە سەر بەرگی هەنار
کوا لە سایەی قەدەمت، مەقبەرە، بێ پایی چنار؟
سەروەرا! عەرعەر و شمشاد و نەی و بانی قەدت
وا لە گۆشەی دڵەکەم، ڕستەیە وەک باغی بەهار
ئەتپەرستێ لە بناگۆشەوە، تا پایی سەلیب
چ دەبێ؟ عەبدی سەنەمپەروەری تۆ بێتە کەنار
لە جەبین، مایەیی سووتانە عەرەقناکی دڵم
لە ڕوخا، چارەیی برژانە جگەرها، دشوار
سووزەیی ماچی لەبت، سۆزی دەروونی ڕێشە
عەرەقی گەردنی نوورین بتکێنە بە نەسار
نە دەمێ دێیە عیادەت، بە نەساغی عیشقت
نە دەمێ مەیلی ئەکا، چاوی سیاهت بە خومار
چ بیابانە بە ڕووی عیشقەوە، ئەی لەیلا خوو؟
چ جنوونێکە لە کەللەم، نییە ترسی کۆهسار
ئەی پەری هەستە، پڕی چاوی قەدەح بادە بدە
مەغزی ڕۆحم، کە گەلێ وشکە بەبێ شەربەتی یار
سینە پڕ ئاگری گریان و عەزابە، ڕاجیتخلص
بۆ بسووتێ بە گوناهی دەم و لێوت، عەییار؟!