وا دڵم هەڵ بوو، سوپەندئاسا منی بێزار کرد

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  176 مشاهده
وا دڵم هەڵ بوو، سوپەندئاسا منی بێزار کرد
بای سەبای لێدا هەناسەی ڕووی لەناو گوڵزار کرد
سەفحەیی دەتوێتەوە، وەختێ کە کوورەم داخرا
وا بزانە ئاهی گەرمم، چاوی تۆی بیمار کرد
دڵبەرا! جامێکی گوڵڕەنگی شەرابت بگرە دەست
ئاگری جەرگم بە کوللی، عالەمی بێدار کرد
ڕۆحی پڕ دەرد و غەمم، تێکەڵ بە کوڵمەی تۆ بووە
ڕوویی تۆی بۆ هەردوو عالەم، مەتڵەعی ئەنوار کرد
نەشتەری کاکۆڵی ژەهرینی، لە زەخممدا شکانسخ‌های دیگر: نەشتەری کاکۆڵی پڕ سەیقەل، لە زەخممدا شکا
هەر کە لوقمان هاتە سەر دەردم، بەوی تیمار کرد
من، بە بۆیی زوڵف و ئەگریجەت لە سەودا هەڵکزام
زاهیدی ملکەچ لە باتی عیشق خۆی دیندار کرد
موددەتی پیری و جەوانی، تا زولەیخا هات و چوو
یوسفی ونبوو بە داخی عیشقەوەی هاوار کرد
ڕوو لە شوعلەی نەوخەتی کوڵمەی کە، گەر خاوەن دڵی
هەرچی خاوەن سۆزە گیانی خۆی لە هیوا سوار کردنسخ‌های دیگر: هەر کەسێ سۆزی هەبوو، گیان و دڵی خۆی سوار کرد/ هەر کەسێ سۆزی هەبوو، ڕۆح و دڵی ئیزهار کرد
لەعل بەندی گەردەنی، لوقمەی حەڵاڵی باخەڵە
شێخی سەنعان بۆیە هێندەی خزمەتی زوننار کرد
یەک نەفەس هات و نەسیمی زوڵفی خستە شارەوە
لەشکری هۆشی بە جارێ، تەفروتونا و تار کردنسخ‌های دیگر: عالەمی عەقڵی بە جارێ موبتەلای تاتار کرد
کێیە گەر دەرد و بەڵای ڕاجیتخلص بە ئاسان چارە کا؟
غەیری ئەو یارەی کە چاوی پێ بە هەشت و چار کرد!