هێندە خواردم غەمی ئەو شۆخە، لەژێر دار و شریت

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  215 مشاهده
هێندە خواردم غەمی ئەو شۆخە، لەژێر دار و شریت
وەکوو ئاڵۆزیی سەر و پەرچەمی، بوومە شەل و شیت
غەمی تۆ جەرگی پژاندم، بووە خۆراکی دڵم
تێکەڵی کۆمەڵی بەدبەختی و، سەر، کەوتە زەویت
دەرکەنارم لە نیگاران و، لە خوێنخواری گەلە
بێ گوڵیش خۆشە کە دوور بم، لە گەواد و لە دەویت
تا بە سەربەستیی و بەرزی نەگەمە خوازراوم
قەدەغەم بن خەو و خۆراک و چەم و ئاوی شەویت
باغی گوڵ، مێرگی وەنەوەشەت نییە ئەی کوردی ئەسیر
شین بکە، هەروەکوو ڕازاوەتە بازاڕی چوویت
بووە وێرانە لە تۆ شار و بووە باخی خەڵک
کە ترازا سەری بنچینەت و بەردی بنەپیت
کەی ئەگاتە سەری بەرز و تەقەلاکا لە ژیان؟
گەلەکەی سواڵکەر و ساویلکە و بێ ناز و نەویت
هەر لە خۆی خوێن و خوڕی خواتەوە، با هەر بخەوێ
دڵەکەی ڕوح پەڕەوو چاو لە دەسی خەڵک و کەویت
هەر کەسێ هات و وتی: مەبیە تۆ وێژەی ژیکۆتخلص
هیچ گوێی خۆی مەدەیە، هەر وەبزانە سەگە، ڕیت!