زۆر زەحمەتە دەرچم لە خەمی فیکری بڵاوت
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
196 مشاهده
زۆر زەحمەتە دەرچم لە خەمی فیکری بڵاوت
هەر کوشتنە پیشەی دەم و سەییارەیی چاوت
ڕەحمێ بکە تینوومە، لە دووری تۆ نەخنکێم
تێرم کە لە شەکراو و مەی و نوقڵ و گوڵاوت
خەڵکی هەموو شادن لە بەرابەر نەزەری دۆست
من بەندی گرانم هەیە، بەم خەنجەر و داوت
دڵ دەرچوو لە سینەی منی میسکین، بە تەمەننات
هاتۆتەوە ناو گوڵشەن و لالەی نەچناوت
بەم خاڵەوە، ڕووت مەکتەبی پڕ نووری کچانە
سایەی بەسەرا خستووە مورغۆلەیی خاوت
ڕۆح، بۆتە نەمامێکی تەڕ و وشک و بڕ و زڕ
ڕسکاوە بە قەترەی عەرەق و جامی شکاوت
ڕاجیتخلص! هەوەسی ڕەندی و بێباکی و هیممەت
مەعلوومە، لە دەرچوونی دڵ و سینگی دڕاوت!