دڵێکی گەر نەبێ پەروایی عوشرەت

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  181 مشاهده
دڵێکی گەر نەبێ پەروایی عوشرەت
بە نەفرەت بێ لە بن دەرگایی عوشرەت
هەوایی موتریب و ساقی لە هەر جێ
دەگێڕێ چەرخی سەرتاپایی عوشرەت
بە گوێرەی چاوی شۆخت، ئەی دڵارام
کەرەم فەرموو بە من مینایی عوشرەت
لە خەندەی لێوی پڕ ناز و نیازت
دەپشکوێ خونچەیی زیبایی عوشرەت
نەسیمی زوڵفەکەت، حەیفە نەشێوێ
بە لەنجەی قامەتی ڕەعنایی عوشرەت
دڵی پڕ حەسرەتم ئەمجا ئەڕسکێ
بە عیشوەی نەرگسی شەهلایی عوشرەت
چلۆن بشکێ بە تیپی غەم لە مەیدان
کەسێ، گەر هاتە بن ئاڵایی عوشرەت
سەفا هاتۆتە جونبوش، هەستە غەمبار
شکاتی خۆت ببە لای شایی عوشرەت
خەوە یاخود خووە ڕاجیتخلص، ئەمەندە
دەفاتیر پڕ بووە ئینشایی عوشرەت!