گیانم بە فیدای چاوی ڕەش و تیر و کەوانت

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  157 مشاهده
گیانم بە فیدای چاوی ڕەش و تیر و کەوانت
ماڵم سەدەقەی لێوی گوڵ و سەروی ڕەوانت
بۆ نیو نەزەری خۆشیی و، یەک لەنجەیی باڵات
هەرچی هەمە بەرتیلی دەم و لێوی جوانت
چاوم لە تەماشای هەموو کەس، گورج ئەنووسێ
بێجگە لە قەد و لەنجەیی دڵسۆز و هەژانت
دڵ تەنگە وەکوو خونچە کە قووچاوە لە دووریت
وەک خەندە ئەپشکوێ، بە هەوای چاو و موژانت
بۆم پڕ کە پیاڵەی دەم و لێو، تاکوو بنۆشم
ئاخیر نەفەسی مەرگمە، دوور بێ لە گیانت
نەختێ وەرە باوەشم و، کەنارم بکە گوڵزار
جەننەتمە گەیشتن بە تۆ، سوێندم بە ژیانت
هەرچەندە دڵم ڕائەگوشن پەنجەیی زیوین
زێدە لە خەیاڵم، خەم و خوێن دێنە خوانت
هەرچی هەمە هەرزان و بە تاڵانی ئەبەی تۆ
بێ زێڕ و زەبەر چیمە لە بازاڕی گرانت؟!
هەر ڕۆژە بە جۆرێ دڵی خۆم دایەوە، خۆش بووم
بەو باوەش و ماچانە و نەشئەی شەوەکانت
هێند ناسکی، ئەتوێیەوە وێنەی عەرەق و قەند
چەند دڵبەرە سینگ و مەمەکە و بەرگی کەتانت
خۆڕایی نییە سۆز و گەشە و خەندەیی ژیکۆتخلص
ئەی کوردە لە ڕێی گوڵشەنی ڕووی مەملەکەتانت