گەڵایی پایزم دوور بێ، لە یار و خزمەکان ئەی دۆست

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  155 مشاهده
گەڵایی پایزم دوور بێ، لە یار و خزمەکان ئەی دۆست
بە ڕەنگی زەردی بێ قیمەت لە کۆی پڕ قیمەتان ئەی دۆست
فڵان کەس بمکوژێ یاخۆ ببەخشێ، من چم و چ بکەم؟!
بە غەیری ئاهی بێدادیی، لە بازاڕی بوتان ئەی دۆست
تەبیبی دەردی یاران، یارە ئیمڕۆ بۆ منی غەمگین
خودا هەڵناگرێ دوژمن بکا دەرمانی جان، ئەی دۆست
لە بۆتەی ماتەما جەرگم کوڵا، ئیکسیری ڕووت بێنە
بە میعیاری لەبت کە تەجرەبەی زێڕی عەیان، ئەی دۆست
مەراق و وەحشەتی دنیا بوو، چێشتی ڕۆحی ناشادم
فەرەحبەخشێ نەبوو دامانی بگرم، «ئەلئەمان» ئەی دۆست
ئەزانم هێندە بێ ڕەحمی، وەکوو گاور لەگەڵ ئیسلام
نەبوو مەیلی سەڵاحەت کەی، لەگەڵ یەخسیرەکان ئەی دۆست
قەزا نووسیویە کارم، هەتا مردن کە ڕاجیتخلص بم
ڕجاگیریی ئیتر خۆم خستە خانەی دۆستان، ئەی دۆست