ئەز دەڵێم سێو و ترێ، نابێژمە تۆ «ئەپڵا و گراپ»

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  324 مشاهده
ئەز دەڵێم سێو و ترێ، نابێژمە تۆ «ئەپڵا و گراپ»
من قوتابخانەی ئەنووسم، گەر «سکۆڵا» دەن لە چاپ
ناوەڕاستم ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دوورە لێم
عەدلەکارم، کوردی سەربەستم، ئەگەر نەمکەن خەراپ
خاوەنی هەر پیاوەتی و مەردایەتی و دیوانی تۆ
بگرە یار و زوو لە دوژمن داخە قاپی و داگرە قاپ
واز مەهێنە قەت لە ڕاستی و کەس لە ڕێگا لا مەدە
نایەوێ کوردێ، دروشمی ناڕەوا و ناڕێک و لاپ
هەر کەسی بێگانە هات، ئامۆژگاری تۆ بکات
لێی دە، تێی هەڵدە بە شەق، ئەو دوژمنێکە پڕ قولاپ
چونکە تۆ ئاوێنەدڵ بووی، کەس شپرزەت با نەکا
هەق، لە بیرت گەر نەچێ، نابەن زەفەر شەیتان و پاپ
گەر لە گوێی ئەگری براکەم، با قسێکت پێ بڵێم
هەرچی شۆپی گەورە بێ، تێری ئەکەن شەپلاخ و شاپ
ڕۆژ و شەو، چەرخ و زەوی، بۆ تۆیە ڕێکوپێک بی گەر
تا بە ناڕێکی بڕۆی، هەر چاو بە تۆزی و دڵ بە تاپ
من کە بۆ ئازادیی کوردان، گیان لەسەر دەست و فیدام
یەکدڵ و یەکباوەڕم ژیکۆتخلص ئیتر بێ لاف و گاپ