ئەم چاوە خومارەی، چ عەجەب دڵگرە یا ڕەب!
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
250 مشاهده
ئەم چاوە خومارەی، چ عەجەب دڵگرە یا ڕەب!
ئەو قامەتە شۆخەی، چ عەجەب ئەنوەرە یا ڕەب!
پێویستە کە بێم سەیری جەماڵی کەم و بمرم
ڕەحمێ بکە من بێمە سەر ئەم مەنزەرە یا ڕەب
شادم بە سەبەب بادی سەبا، زوڵفی کە لادا
یاڕەببی ببۆسم ڕوخی ئەم دڵبەرە یا ڕەب
سەد ئاهـ و ئەمان! بێکەس و خونخوار و زەلیلم
فریام کەوە لاچم لەسەر ئەم مەجمەرە یا ڕەب
وایزانی ڕەقیب، دۆست ئەکەم تەرک لەبەر ئەو
هەی هەی لە ڕەقیبم چ حەسوودێ کەرە، یا ڕەب!
چەند چاپک و لاوچاک و بەدەن نەرم و جوانە
حەیرانە دڵم، کەی بووە ئەم زیوەرە یا ڕەب؟
خۆت گەورە و ساحێب بە ژیان و بە هیلاکی
ڕاجیتخلص کە ڕجای وەسڵی هەیە لەم دەرە یا ڕەب!