کێشاوییە هەڵماسی بژانگی بە دوو لادا
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
162 مشاهده
کێشاوییە هەڵماسی بژانگی بە دوو لادا
موشکی خوتەنی داوە بە دەم بڵقەیی ئاوا
خوێناوی دڵ و سینەمی گێڕاوە بە خاڵی
کەشتیی خەتی بەرداوەتە ناو گێژەنی ڕاوا
کوردێکە، چ مەردانە ئەنۆشێ دڵی بادە
کردوویە هەزاران سەری پەژموردە بە داوا
برژاوە هەناوم، بە هەناسەی سەری زوڵفان
سەد داخی بە جارێکی چزاندم بە هەناوا
ئەی کوردە! گەلێ زار و شپرزەم لە وڵاتان
بمهێنەوە بەر سێبەری پەرچەم لە هەتاوا
نەمزانی، چلۆن گەیوە بەری تاڵی هومێدم؟
کوردانە، هەوای شیرنی پێدا لە نکاوا
لەم خاکە بە هیوا ئەگەزم لێوی وڵاتم
هەر کون بگەمێ، گورجی ئەکەم دەستی بەناوا
گوم بووم لە کەسوکار و هەوا و بەزم و گەیشتن
ڕابەر نییە ئەمجارە، دەرمبێنێ لە کاوا
ڕاجیتخلص، بە تەما کوردی قەلەندەر مەبە توخوا
سەر شاری تەمای بگرن و شەی کەن بە گژاواحساب ابجد: 1946