دووکەڵ و بوخار

از کتاب:
نسێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  220 مشاهده
بە سەرێک ئاگرم و
بە سەرێک با و باران
ئەو وەختەی ئەم سەرم هەڵبکا و ببارێ
ئەو سەرم ئەبێتە ڕەوەزی دووکەڵ و
وەختێکیش ئەم سەرم هەڵگیرسا
ئەو سەرم ئەبێتە
بوخاری دورگەی ژان!