خۆشەویست

از کتاب:
نسێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  280 مشاهده
خۆشەویستیت، سەعاتێکی
لە شەووڕۆژ زیاد کردووە
سەعاتی بیست و پێنجەمین
خۆشەویستیت، ڕۆژێکی دیکەی لە هەفتە زیاد کردووە
ڕۆژی هەشتەم
خۆشەویستیت، مانگێکی دیکەی لە ساڵدا زیاد کردووە
مانگی سیانزە
خۆشەویستیت، وەرزێکی دیکەی لە وەرزان زیاد کردووە
وەرزی پێنجەم
بەم جۆرە خۆشەویستیی تۆ
ژیانێکی پێ بەخشیوم
کە، سەعاتێک و ڕۆژێک و
مانگێک و وەرزێکی
لە گشت دڵداران زیاترە!