تاوانی بێ هێزی

از کتاب:
ناڵەی جودایی
اثر:
هیمن (1921-1986)
 1 دقیقه  5976 مشاهده
لە کۆ ئەسرین دەبارێنم لەبۆ کوردی پەراگەندە
لە گەرمێن غەرقی ئارەق بووم و چاوم هەر لە سامرەندە
منی زنجیر پسێن لێرە ئەسیری بسکی جوانێکم
زەمانە گەرچی ئاڵۆز و پەشێوە، «کەڵ بەموو بەندە»
گوتی: «ئێوارە بازاڕێ» وەرە ماچت دەمێ، نەمویست
هەڵۆی کوێستانی کوردستانم و ناژیم بەدەستەندە
دڵم سەد هێندی دیکانە بەناز بشکێنی، دەنگ ناکەم
چ سوودێکی هەیە، کێیە بپرسێ داد و گازندە!؟
جیهان و هەرچی خێر و خۆشییە بۆ هەڵبژاردانە
بەقانوونی تەبیعەت پاشەرۆک خۆرە ئەوی گەندە
ئەگەر تاوانی بێ هێزی نییە بۆ چی لە دنیادا
بەشی من ماتەم و شینە، بەشی خەڵکی زەماوەندە
بەمردووییش نیشانەی گوللەیە ئەو کەللە پڕ شۆرە
ئەوێستاش دەرسی سەربازی دەڵێ ئەو شاعیرە ڕەندە
سەری تەعزیم لەبەر تۆ دانەواندن فەخرە بۆ هێمنتخلص
بژی «حاجی» کە کێوی هیممەتت سەد هێندی ئەڵوەندە