عاشق و مەست و خەرابی کێم؟ ئەمن

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  354 مشاهده
عاشق و مەست و خەرابی کێم؟ ئەمن
بێخودی جامی شەڕابی کێم؟ ئەمن
بۆچی وا ئاوی حەیات تاڵە لەلام!
چاوەڕێی لێوی پڕ ئابی کێم؟ ئەمن!
سەربڕاو و نیوەگیان، ناو خاک و خوێن
سەیدی چاوی نێمە خوابی کێم؟ ئەمن
دەربەدەر شوێن گەردی قەیسی عامری
شێت و دێوانەی جەنابی کێم؟ ئەمن
سەبر و ئارام و قەرارم لێ بڕا
وا سووتاوی تین و تابی کێم؟ ئەمن
خالیدتخلصی وەک زەڕڕە هێنایە سەما
جەزبی شەوقی ئافتابی کێم؟ ئەمن