حەسرەت ٢
از کتاب:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
اثر:
جلال ملکشا (1952-2020)
1 دقیقه
662 مشاهده
ئەی ڕێبوارە غەریبەکە
بەم لا و بەولا چاو مەگێڕە
خێڵ ڕۆییوە
تەنیا جێگەی کوچکاورێک
بە جێماوە لەم هەوارە!
ئەم گەرداڵە
تەپ و تۆزی خۆڵەمێشی یادەکانە
ئەو چنوورە کێویلەیە
بۆی دەگەڕێی
ئێستا گوڵێکی دەستەمۆی
نێو گوڵدانی خەڵکی شارە.
بەم لا و بەولا چاو مەگێڕە
خێڵ ڕۆییوە
تەنیا جێگەی کوچکاورێک
بە جێماوە لەم هەوارە!
ئەم گەرداڵە
تەپ و تۆزی خۆڵەمێشی یادەکانە
ئەو چنوورە کێویلەیە
بۆی دەگەڕێی
ئێستا گوڵێکی دەستەمۆی
نێو گوڵدانی خەڵکی شارە.