گلەیی ٢

از کتاب:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
اثر:
جلال ملکشا (1952-2020)
 1 دقیقه  636 مشاهده
لێتان تووڕەم
لەگەڵتانا
یەکڕەنگ ژیام
بە شادیتان شاد ئەبووم و
لە ماتەمتانا ئەگریام!
بەڵام کاتێ
قوڵپەی گریان
ئەوکی هەنسکی پێگرتم
ئێوە کردتان بە شایلۆغان!
ئێستاش دڵە ساکارەکەم نەگۆڕاوە...
هەر وەک دڵەکەی جارانە
هەرچەند تووڕەم
پڕ لە خۆشەویستیتانە!