گلەیی

از کتاب:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
اثر:
جلال ملکشا (1952-2020)
 1 دقیقه  730 مشاهده
شێعرەکانم
بوون بە گوڵ و
کەنیشکەکانی ئەم شارە
چەپک چەپک
کردیان بە هەدیەی دڵداری
بەڵام هەرگیز کچێ نەهات
بڵێ جەلالتخلص:
ئەی خۆت بۆ هێندە خەمباری!