تۆڵەی چاوپێکەوتن

از کتاب:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
اثر:
جلال ملکشا (1952-2020)
 1 دقیقه  621 مشاهده
ئەی گیانەکەم!
بڵا پۆلیسەکان بنوون
زیندان بنوێ
بێدەنگی گشت بەند و قاوشەکان بگرێ.
دەلاقەی ژوورەکە داناخەم
چاوەڕوانم
بەڵێنت پێداوم شەوێ
بخزێیتە ناو خەونەکام.
کاتێ هاتی دەخیلت بم
کەس نەتبینێ
چۆنکە پۆلیس بە تاوانی نافەرمانی
تۆڵەی چاوپێکەوتنی تۆم لێدەستێنێ!