گوڵەکەم
از کتاب:
دیاریی مەهاباد
اثر:
ملا غفور دباغی (1927-1990)
2 دقیقه
1061 مشاهده
گوڵەکەم بۆ گوڵی ڕووت عاجز و ماتم بە غەوس
تاکوو ژێر گڵ دەخرێم هەر بە تەماتم بە غەوس
وەرە ئاواتی دڵم، شەوق و ڕووناکی مزڵم
من کە تۆم لا نەبی، بێ سەبر و سەباتم بە غەوس
تەڕ ببێ لێوی بەبارم لە زنەی شیوی مەمان
وا دەزانم کە لە سەر ئاوی حەیاتم بە غەوس
ڕووم بدەیتێ لە جیهان بەختەوەرەم، تاجی سەرم
دەست درێژ و مەزن و میری وڵاتم بە غەوس
بێتوو لێم تووڕە بی، گریانە بەشم، چارەڕەشم
هەر هەمان چاولەدەس و بێ دەسەڵاتم بە غەوس
زۆر نەخۆش و کەلەلام ئەو دەمە نادیاری لە لام
باوی شادی و نەشەمە، کاتێ لە لاتم بە غەوس
ڕەشترین ڕۆژی ژیانی منە دوور کەوتنی تۆ
خۆشبەختتر بەشەرم تا لە پەناتم بە غەوس
پێ لە ماڵم مەبڕە، شەرتە بە شانازییەوە
حازری خزمەتی ئەو کەوشە لە پاتم بە غەوس
گوڵەکەم، حۆری لەقا، خونچەگوڵی باغی سەفا!
بولبولی شێت و ئەوینداری وەفاتم بە غەوس
بەسە زیندانی جەفا، بمگرە ئامێزی وەفا
بە سەر و ماڵەوە قوربانی وەفاتم بە غەوس
ڕۆژی من ڕەش مەکە چەشنی وەلی دێوانە،شخص دەخیل
پڕ لە ناکامی دەبێ گشت دەم و کاتم بە غەوس
بێ مرادانە مەگەر دەست دەمە کەشکۆڵ و عەسا
وێڵ و شەیدا بم هەتا ماوە حەیاتم بە غەوس
ئەمە ئاواتمە: هەرگیز لە پەنای تۆ نەبزووم
تاکوو دوایی تەمەن و وەخت و سەعاتم بە غەوس
ئاشەکۆنێک و حەسیر و خەوی سەر باوەشی یار
وا دەزانم کە لە ناو کۆشک و قەڵاتم بە غەوس
کەیلی بێ مەیلی و بیمار و خەفەتبار و کزی
سڕی و ساردیت و کەمی شەرت و بەقاتم بە غەوس
شۆخی شیرین، وەرە لام تاوێ، نەخۆشی دەسی تۆم
دەست لە دەستم دە، بڵێ هەستە شیفاتم بە غەوس
ئاهـ و ناڵین بەسە، لوقمانی ویسالت لە کنە
دەردی دڵدارییە خستووتی، دەواتم بە غەوس
ئێش و ئازاری لەشم دەرکە بە ماچێکی دەمت
شەکەتی کوڵمی گەش و لێوی نەباتم بە غەوس
بەزەییت بێ بە منی چارەڕەش و پیر و کەساس
حافزتخلص م، موستەحەقی خێر و زەکاتم بە غەوس