...
از کتاب:
سەرنجێ لە زمانی ئەدەبیی یەکگرتووی کوردی
اثر:
گۆران
1 دقیقه
1293 مشاهده
ئەگەر دوێنێ مامۆستاکان
یەک سوڵتانیان پێ ئەگەیان،
ئەمڕۆ ئەبێ مامۆستای کورد
دانیشێ و بە ڕاوێژی وورد
ڕێگای پێگەیاندن دانێ،
بۆ ملیۆنان، نەک سوڵتانێ!
لە بێشکەی بن هەر سێبەرێ
سبەی ئەگەر بێتە دەرێ:
خانزادێ، سەلاحەددینێ،
کاکە مەمێ، خاتوو زینێ...
ئەوسا بەستەی بێ خەمیمان
چ هی پێنووس، چ دەمیمان،
بە تاقە یەک زاری شیرین
شاخ پڕ ئەکا لە پێکەنین!
ئەوسا: «خانی»، خانیی سەردەم
بە زمانێک ئەنووسێ «مەم»
کە پێی ئەدوون «نالی» و «مەحوی»
وەک «قوبادی»، وەک «مەولەوی»!
- گۆران