سپیلکی سەرشیو
از کتاب:
کاروانی خەیاڵ
اثر:
هیدی (1927-2016)
1 دقیقه
712 مشاهده
سەری شێواوە «سپیلکی سەرشیومکان»
تەم سەری گرتووە ئەو دیوەودیو
لە دڵا کۆنەبرینی ماوە
لێی وەبن داوەتەوە داماوە
سەردەمێک بوو سەری هێند بە برەو بوو
نە بە ڕۆژ جێ نە شەوانەی خەو بوو
سینگی مەودای هەبوو بۆ نەسرەوتن
شانی وەک پەیژە بوو بۆ سەرکەوتن
کوڕ کە ڕاست و چەپی ناسیبایە
سەری دێنایە بەرێ بۆ کایە
ئێستەوا ماوەتەوە بێ ئاواڵ
دەردی تەنیایی دەشێوێنێ خەیاڵ
نە بە ڕۆژ دێ نە شەوانە لە سەری
دەنگی دەسڕێژی «حەمەی ڕەسوەمەڕی»
نە تەقە گەرمە نە هاتووچۆیە
باوەشی چۆلە سپیلک بۆیە
حەز دەکا تەم لەسەری هەر نەڕەوێ
هەر لەبن چادری ڕەش دەرنەکەوێ