پیرۆزە

از کتاب:
کاروانی خەیاڵ
اثر:
هیدی (1927-2016)
 1 دقیقه  987 مشاهده
دەردی دڵداری نەبا، حاڵی منیش وا نەدەبوو
وا بە ماندوویی خەیاڵ هێندە لە ڕێدا نەدەبوو
دوێنێ بەو شێوە کە ئاواڵە نەبا سینگ و بەرۆک
ئەوڕۆ لەو ناوە قەت ئەو شۆڕشە بەرپا نەدەبوو
من گوتم خاڵی تۆ وێنەی کەمە، ئەمما دیتم
خۆ کە پیرۆزە نەبا، هەر لەوی پەیدا نەدەبوو
بسکی تۆی هاتە خەوێ، ئەوشۆ خەیاڵ وەدیارە
پڕ بووە گەنجی، دەنا چاوی لە حەزیا نەدەبوو
گەر بە دەس ئەو دڵەوە پێوە نەبام، پیر و جحێڵ
داستانی منی لەو شارە لە زارا نەدەبوو
من دەڵێم دەردی منی لێ بووە مەجنوونی هەژار
بۆ دەنا زیاد لە هەموو عاشقێ دێوانە دەبوو
سەد دڵم خۆزگە دەبوو خوایە هەمووی پڕ لە ئەڤین
یاخۆ ئەو تاقە دڵە حەسرەتی تێدا نەدەبوو
هەرچی بوو هێزی ئەڤین کردی، دەنا چۆن ئاوا
لەیلێ ـ ئەو کیژە ڕەق و ڕەشکەڵە ـ ئەفسانە دەبوو؟!
ئەی خوایە خەمی ئەو عیشقە بە «هێدیتخلص» بێڵی
چونکە ئەو گەنجە نەبا، هیچی لە دەستا نەدەبوو