هەناسە
از کتاب:
کاروانی خەیاڵ
اثر:
هیدی (1927-2016)
1 دقیقه
1042 مشاهده
هەڵات تاو و لەتاو ڕووی تۆ کشاوە
ئیتر هەر هەڵدێ ڕۆژێ و نایە واوە
خەیاڵی من تەمای چی بوو بە زولفت
کە تێک هاڵا لەگەڵ ئەو داوە خاوە
گزینگی ڕووت هەموو جێی گرت عەزیزم
لە من بۆ سیلەچاوێکت وەچاوە
بە بسک و خاڵەوە تۆ چت ئەوێ لێم
کە ئەو داوەت لەسەر ئەو دانە ناوە؟!
دڵیکم بوو، ئەویشت برد و ئێستە
هەناسەی سارد نەبێ چم پێ نەماوە
بە تێراوی، دەڵێی بەژنی نەمامت
لەسەر ڕووباری چاوی من ڕوواوە
چلۆن ئاڵۆز نەبێ بیرم کە مووی تۆ
دەبینم وا لە ڕووت پەخش و بڵاوە
شەوێ بۆ سەیری بەی بانگم کە، چونکە
بەرۆکی تۆ بە ڕۆژ هەر داخراوە
ئەوە جارێک ئەتۆ بگرێ هەناسەم
کەوا خونچەی دەمی تۆی پێ کراوە
لە هەنیە و کەزیەکانت ڕادەمێنم
سەرم سوڕماوە من لەو هەور و ساوە
ئەگەر سەد هێندە «هێدیتخلص» لۆمە بکرێ
ئەڤینی تۆ، گوڵم! نانێتە لاوە