هیلال

از کتاب:
کاروانی خەیاڵ
اثر:
هیدی (1927-2016)
 1 دقیقه  916 مشاهده
ئەگەر گەنج بام و شاعیر بام، هەر باسی زوڵفی تۆم دەکرد
مووی تۆم لەجیاتی سونبولێ دەسک دەکرد و بۆم دەکرد
شۆخەکانی کوردستانم دەبردە لایێ، دامدەنان
جوانی هەموو دنیام دێنا ئێرە و قوربانی تۆم دەکرد
نەخشی تۆم هەلدەکەند لە بێستونی خەیاڵ وەک شیرنێ
بەسەرهاتی فەرهاد چ بوو، منیش ئەوەم بەخۆم دەکرد
ئەوی ئاوێنەی بەستەزمان لەتریفەی ڕووی تۆ دەیزانێ
لاڵ بوو، دەنا پشتی مانگی وەکوو کەوانی کۆم دەکرد
بە دووی هیلالەوە سۆفی پەڕەی هەورانی دەڕوانی
بە فتوای دڵ منیش لە ژێر پەچەی سەیری برۆم دەکرد
ئەو فرمێسکی بە یادی تۆ ڕشتوومە هێند خۆشەویستە
ئەگەر ترسی شەپۆلی دەریایەم نەبا، وەکۆم دەکرد
شەوێک کە ئەو کۆڕی نەیاری ڕوون دەکرد بە مانگی ڕووی
لە حەزرەتان وەکوو شەهاب لە دەوری هاتوچۆم دەکرد
چبکەم عومر وەفای نییە «هێدیتخلص» دەنا ڕۆژێ دەهات
بە نیونیگایەکی، چارەی هەزار دەردی بەسۆم دەکرد