پوشی وشکی دەشتەکانم بۆ نەبێ ئەمڕۆ بە گوڵ

از کتاب:
سروەی بەربەیان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  392 مشاهده
پوشی وشکی دەشتەکانم بۆ نەبێ ئەمڕۆ بە گوڵ
چاوی بەدگۆی کوردسانم چۆن نەبارێنی بە کوڵ
وا شکۆفەی بەختی کوردی بوو بە گوڵ بۆ تاجی چڵ
کوردە تۆ دینت بەجارێ هەر بڵێ ئەمڕۆ بە دڵ
هەر بژی ئاڵایی کورد و پێشەوای زانایی کورد