مژدە
از کتاب:
سروەی بەربەیان
اثر:
قانع (1898-1965)
1 دقیقه
852 مشاهده
با سپی بێ، لۆکە کۆنە چۆن ئەبێ هەرگیز بە عاج!؟
شیشە با پان و قەوی بێ، چۆن ئەکا فرمانی ساج!؟
با بە ڕیش پڕ تانوپۆ بێ، دانیشن بیگرنەوە
دەوڵەمەن کەی ڕایئەخا هەرگیز لە جێی دیبا و دەواج!؟
دوژمنیش با ئیتتیفاق و تۆپ و تەییارەی هەبێ
چۆن ئەچێتە ڕووی سوارەی کوردەکان ڕۆژی عیلاج!؟
دوژمنان ئێوە و خواتان مۆڵەتێکم پێ بدەن
بێرە سەیری بەزمگاهی مەعرەکەی باز و دوڕاج
کەی لە ئەووەڵ دەفعەدا وەک من کز و بێچارە بووی؟
من نەبووم بۆیە جەنابت بووی بە خاوەن تەخت و تاج
موژدە بێ ئەی قانعاتخلص کوردان ئەگەر گشت لێنەون
جا لەباتی سەدهەزار بن سەهلە ئیش ئەهلی ...متن نامشخص