لە شانشینی پاییزا

از کتاب:
لە غوربەتا
اثر:
محمد عمر عثمان (1957-2019)
 1 دقیقه  1434 مشاهده
بەرگم کزەبا... دەستێکیشم زوقم... کوختیشم گەڵای وەریوە فەرشی... سەرباری
دڵی کەیلی موچرکم...
زۆر شکۆمەندم بە شانشینی پاییز و عەرشی
تخوا چۆن تاجی ئاڵتونی سەرم... کە ڕستێک گەڵای هەتاو ڕەنگە..
فڕێی بدەمە بەر پێی بەهارێ.. کە لە لەزگەیەکی سەوزی بەرینە..
بۆ داپۆشینی زام و برینی ئەم سەر زەمینە؟