«غونچە» و «شیرین» و «کاڵێ» سێ کچن ئەولادی گیو
لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
1 خولەک
671 بینین
«غونچە» و «شیرین» و «کاڵێ» سێ کچن ئەولادی گیو
قابیلن هەر سێ وەزن بکرێن بە ئاڵتوون و بە زیو
غونچە وا تازە خەریکی پێکەنینە بۆ فنوون
عیشوەیی «شیرینێ» سەد فەرهادکەس ئەخاتە بێستوون
چاوی مەست و کاڵی «کاڵێ» پڕ لە بادەی عیسمەتە
ڕەبی هەر سێ تاجی بەرزی بن لە بۆ ئەم میللەتە
باغی بێ خاری حەسادەت، نەوزهووری وا دەبێ
غونچە شیرین بێ بە کاڵی، باغی مەسعوودییەتە