بە کوردی ناوی مانگەکان

لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
 1 خولەک  1645 بینین
«نیسان» بەکوردی «شەستەباران»ە
ناوی «مایس»یش «بەختەباران»ە
«حوزەیران» ناوی، «باران بڕان»ە
***
ناوی «تەمموز»مان دانا «خەرمانان»
«ئاغستۆس»، «گڕە» گەرمای فراوان
«ئەیلوول»، «گەلاوێژ» فێنکی بەیان
***
ناوی «تشرین ئەوەل»، «مشتاخان»
«تشرینی دوهەم»، «پەڵە» وەرد کێڵان
ناوی «کانوونی یەک»، گەڵاڕێزان
***
ناوی «کانوونی دووهەم»، «ڕێبەندان»ە
«شوبات»، «ڕەشەمێ» ناوێکی جوانە
مانگی «مارت»، «تارە» ئاخری زستان
***
زۆر تکا ئەکەم لە خوێندەواران
لە خاوەن بیر و تیپی زانایان
لەم ناوانە گەر چاتر ئەزانن
بیڵێن بە شەرتێ باش بێ لای هەمووان
لە جێگای ئەمان، ئەو پەسەند بکرێ
ئەوە ناوی بێ، تا ئاخر زەمان
نەک من بە جۆرێ، ئەوی تر جۆرێ
ناویان بۆ دانێین بە کەیفی خۆمان