شيختني بهجرك واللّه ياصبي

لە کتێبی:
دیوانی کوردی
بەرهەمی:
کوردی (1809-1850)
 1 خولەک  613 بینین
شَيخْتَني بِهِجرك واللّه ياصبيعەرەبی
ڕەحمت برا لەبۆ کەی و هیجرت هەتا بە کەی؟
دایم لە دەوری خاڵی ڕوخت بێقەرارە دڵ
هەر وەک لە دەوری قوتبی فەلەک دائیرەی جودەی
وەک گوڵ جگەر بە خوێنم و وەک لالە دڵ بە داغ
بۆ سێوی ڕووت شەقایقی ڕووم ڕەنگی بوو بە بەی
هات جەیشی خەت لە سەفحەی ڕووت ماڵی کاولم
هیندووش تەماعی کردووە تەسخیری مڵکی ڕەی
تا فەڕشی جوودی تۆ لەسەر ئەم عەرزە ڕاخرا
مەشهوورە فەڕش بەزلەتی حاتەم بە ناوی تەی
بەهمەن سفەت بە تیری غەم ئەسفەندیاری دڵ
ئوردیبەهەشتی عەیشی بەدەل بوو بە مانگی دەی
هیجریناسناوی ئەدەبی لەبەر فیراقی ئەتۆ غەرقی هیجرەتە
ڕەحمت برا لە بۆ کەی و هیجرت هەتا بە کەی؟