چاوەکەم بۆ چی لەگەڵ عاشق ئەمەند دەعوا دەکەی

لە کتێبی:
دیوانی کوردی
بەرهەمی:
کوردی (1809-1850)
 1 خولەک  1024 بینین
چاوەکەم بۆ چی لەگەڵ عاشق ئەمەند دەعوا دەکەی؟
چونکە مەعشووقی بە قوربان عاشقت ڕیسوا دەکەی
دائیمەن کارت جەفا و هیجران و دەرد و غوسسەیە
قوڕ بە سەر عاشق، ئەتۆ مەعشووقی بۆیێ وا دەکەی
کۆمەڵی عاشق ئەمێستا وێڵ و سەرگەردانی تۆن
جارێ ناپرسی لە کوێن گۆیا لە لای خۆت چادەکەی
حاکمی، نابێ بە دادی بێکەساندا ڕابگەی؟
تۆ دڵی خەڵقی دەبەی ئێستاکە وا حاشا دەکەی
ئێمە وا ڕۆیین بە مەئیووسی لە لات دەوڵەت زیاد
دا بزانین عەبدی وەک ئێمە لە کوێ پەیدا دەکەی؟
دڵ ئەوا لۆمەم دەکات و پێم دەڵێ کوردیناسناوی ئەدەبی ئەمن
گەر شکایاتم حەقە بۆچ وا قسەی بێجا دەکەی؟